موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر ڕای گەیاند كە ناوی ڕەوتەكەی بۆ "ڕەوتی نیشتمانیی شیعە" گۆڕی، ئەمەش واتە جارێكی تر دەیەوێت شیعەكان لە خۆی ئاشت بكاتەوە، دوای ئەوەی تۆمەتی ئەوەی دەدرایە پاڵ كە نزیكی سعوودیە و سونە بووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم، 11ی شوبات، بە توویتێك لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی X، موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر كە فراوانترین ڕەوتی شیعەیە لە عێراق، گۆڕی ناوی ڕەوتەكەی ڕاگەیاند كە كردوویەتی بە بە "ڕەوتی نیشتمانیی شیعە.
بەهۆی ئەوەی لایەنە شیعەكانی تر لە دوایین هەڵبژاردنی عێراقدا نەیانهێشت حكوومەت پێك بهێنێت، پەرلەمانتارەكانی كشانەوە، وێڕای ئەوەی گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمان بوون، پاشان بەهۆی پێكدادان لەگەڵ حكوومەت لەلایەن لایەنگرانییەوە، ساڵی 2022 دەستلەكاركێشانەوەی لە كاری سیاسی ڕاگەیاند و ئەوەتا جارێكی تر بە ڕاگەیاندنی ناوێكی نوێ بۆ ڕەوتەكەی، گەڕانەوەی بۆ كاری سیاسی نیشان داوە.
.
وەڵام بدەوه