Kurdistan Press - سوودانی قسەی کۆتایی کرد سوودانی قسەی کۆتایی کرد | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی قسەی کۆتایی کرد

لە كۆبوونەوەیەكی نێوان سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا، داوایان لێ دەكات كێشەكانی بەردەم هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان چارە بكەن و نابێت پێشوەختە دیزاین كرابێت.

ئەمڕۆ دووشەم، هەشتی نیشان، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ پرستی هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆ بووەوە و ئەو ئاڵۆزییانەیان باس كرد كە بۆ ئەم هەڵبژاردنە دەكەوێتە بەردەمیان.

لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتی كردەوە كە پێویستە كێشەكانی ڕوویان لە كۆمیسیۆن كردووە چارەسەری بكەن و بە شێوەیەكی یاسایی تایبەت هەڵبژاردنەكە بەڕێوە بچێت كە ئازاد و خاوێن و شەفاف بێت و جێی چاوەڕوانیی گەلی كورد بێت.

ئەم گوتەیەی سوودانی، ڕێك دداننانە بەو هۆكارەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵبژاردنەكەدا كشاوەتەوە، ئەویش دیزانی پێشوەختەی ئەنجامەكانە لەلایەن وڵاتێكی هەرێمییەوە و پارتییش ئەوەی قەبووڵ نییە. سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەخوازێت چارەیەك بۆ ئەو بابەتە بدۆزێتەوە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا