Kurdistan Press - خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاشکراکرا خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خاڵەکانی ڕێککەوتنی نێوان ھەولێر و بەغدا ئاشکراکرا

خاڵەکانی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا 

هەولێر و بەغدا لە سەر ئەو خاڵانە ڕێکەوتوون:

- بەردەوامی ناردنی موچە.

- دەست پێکردنەوەی هەناردکردنی نەوتی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە.

- دواخستنی هەڵبژاردن بە ڕێکەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بۆ مانگی ئۆکتۆبەر.

- سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنەکان لەلایەن یۆنامی. هەولێر ناوەندی بڕیاردان بێت نەک بەغدا. ئەنجوومەنی دادوەری کوردستان سکالاکان یەکلایی بکاتەوە و بڕیار لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بدات.

- کارکردن بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ گەڕاندنەوەی کورسی کۆتاکان.

- دامەزراندنی ئەنجوومەنێک لە نێوان هەردوولا بۆ زوو ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی کێشەکان و هەوڵدان بۆ زوو چارەسەرکردنیان.

ئەوانە دەرهاویشتەی ئەو سیاسەتەیە، کە لە ماوەی ڕابردوو مەسرور بارزانی پەیڕەوی کرد و سەرکەوتوو بوو لەوەی جارێکی دیکە پرسی عێڕاق بخاتەوە سەر مێزی گرنگیدانی وڵاتانی کاریگەری وەک ئەمریکا، کە تێیدا پرسی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان وەک کێشەیەکی جدی و جێگای گرنگی پێدانی گەورە ئامادەیی هەیە. لە دوای شەڕی ئیسڕائیل و حەماس ئەوە بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا ڕوونبۆوە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بەبایەخترین و هەستیارترین جوگرافیاییە و دەبێ لە سەرلیستی گرنگی پێدانیان بمێنێتەوە، پرسی کورد و بەهێز مانەوەی قەوارەی دەستوری کوردستان کڕۆکی سەر لەنوێ گرنگیدانیان بێت.

ئەوەی جێی گومانە ئەوەیە، پەیوەندی عێڕاق لەگەڵ ئێران ستراتیژییە و پەیوەندی لەگەڵ ئەمەریکا تەکتیکیە. بۆیە تەنها بەردەوامی فشارەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و خۆڕاگری و سازش نەکردنی کوردستان دەتوانن دۆخەکە بەو هاوسەنگیە بهێڵنەوە، ئەوەش بەر لە هەموو شتێک پێویستی بە کۆبوونەوەی هەموو لایەنە کوردستانیەکانە لە دەورەی سیاسەت و هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مامەڵەکردنی لەگەڵ بەغدا دا، نەوەک هەر لایەک و لە ڕوانگەی بەرژەوەندی تەسکی حیزبی خۆی فڕێبداتەوە باوەشی بەغدا.

ئاسۆ حاجی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا