شاندی ھەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەرێکەوت. شاندی هەرێمی كوردستان بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵی، بەرەو بەغدا بەڕێ كەوت.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی داراییدا هاتووە "ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٢ شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو شاری بەغدا بەڕێ كەوت."
وهزارهتی دارایی ئاماژهی به ئهوهش داوه كه ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی پرسی بودجە و مووچەی فەمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان.
وەڵام بدەوه