KurdistanPress...

CLOSE

ناکوکی کەوتە نێو ماڵی شیعەی دەسەڵاتدار.

ناکوکی کەوتە نێو ماڵی شیعەی دەسەڵاتدار. دوای دووركەوتنەوەی رەوتی سەدر لە كایەی سیاسی و چۆڵكردنی گۆڕەپانەكە بۆ چوارچێوەی هاوئاهەنگی، جیا لەو گوشارانەی ئەو چوارچێوەیە خستوویەتییە سەر كورد و سوننە، ئێستە هێزەكانی ناو چوارچێوەكە كەوتوونەتە ململانێ لەگەڵ یەكتر و هەریەكەیان دەیەوێ پۆست و دەسەڵات و پارەی زیاتر ببات، لەوانەش لە پارێزگای دیالە، كە كێبركێیەكی سەخت لە نێوان مالیكی و عامری لەسەر پۆستی پارێزگارەكەی هەیە.

عەدنان محەمەد تەمیمی، شرۆڤەكاری سیاسی باسی سێ هۆكار دەكات كە وای كردووە ئەو ململانێیە لەسەر پرستی پارێزگاری دیالە لە نێوان نووری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی "فەتح" دروست بێت، مالیكی لە رێگەی عەباس عامری، ئەمینداری گشتیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی رای گەیاند كە پۆستی پارێزگاری دیالە هی دەوڵەتی یاسایە. 

روونی كرەوە، مالیكی لەبەر چەند هۆكارێك دەستی بە پۆستەكە گرتووە، لەوانە وەك تەحەدایەك بۆ هێزەكانیتری چوارچێوە، لەدەستدانی پۆستەكە واتە كەمبوونەوە و لاوازبوونی دەسەڵاتەكانی مالیكی و دەوڵەتی یاسا لە دیالە، رەنگە ئەوەش بۆ پارێزگەكانی تر سەر بكێشێت، سێیەم، قەرەبوونەكردنەوەی مالیكی بە پۆستی تر لە پارێزگەكانی تر، بۆ ئەوەی دەستبەرداری پۆستەكە بێت بۆ رێكخراوی بەدری هادی عامری، كە تا ئێستەش باوەڕی وایە پۆستەكە مافی خۆیەتی و بەركەوتەی ئەوە. 

تەمیمی ئاشكرای كرد كە ئەگەری زۆرە لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا عامری بەیاننامەیەك لەبارەی ئەو پرسە دەربكات چەند خاڵێكی گرنگ سەبارەت بە پێوەندی بە هاوپەیمانیەتی دەوڵەتی یاسا و دیدی خۆی بۆ ئیدارەدانی پارێزگەی دیالە روون بكاتەوە، لە بەرانبەرا دوورخستنەوەی دەوڵەتی یاسا لە پۆستەكە واتە دروستبوونی تەنگژەیەكی نوێ، بەگشتی رەنگە ئەوە سەرەتای تەنگژەیەكی تر بێت لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئەگەر سازان نەكرێت.

شایەنی باسە ئەنجوومەنی پارێزگەی دیالە لە 15 كورسی پێك هاتووە، حەوت كورسی بۆ هێزە سوننەكان و حەوتیش بۆ شیعەن و كورسییەك بۆ كورد، لەوكاتەی هەریەك لەو دوو لایەنە پێویستییان بە نۆ كورسی هەیە بۆ بردنەوەی پۆستی پارێزگار.  

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه