Kurdistan Press - نامەیەک لە مالکییەوە بۆ سەدر نامەیەک لە مالکییەوە بۆ سەدر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەیەک لە مالکییەوە بۆ سەدر

چەند سەرچاوەیەك لەنێو عەرەبە شیعەكانی نزیك لە دەسەڵاتدارانی عێراق ئاشكرایان كردووە، نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، پەیامێكی نهێنیی بۆ موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ناردووە، بۆ ئەوەی بگەنە لێک تێگەیشتن سەبارەت بە گەڕانەوەی هەردوولایان بە شێوەیەكی بەهێز بۆ پرۆسەی سیاسی، لە ڕێگەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقەوە

سەرچاوەکان هاوڕان لەسەر ئەوەی، کە مالیکی ئەو کەسەیە، کە دەستپێشخەریی لە پەیوەندیکردن لەگەڵ ڕەوتی سەدریدا کردووە، هەروەها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لەگەڵ کەسایەتییەکانی پەیوەست بە سەدر کۆ بووەتەوە، بۆ ئەوەی دیدگای خۆی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بخاتە روو، بەتایبەتی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەوە.

سەدر و مالیكی، ماوەیەكی زۆرە ململانێی توند كەوتووەتە نێوانیان، لە دوایین کۆبوونەوەیاندا لە ماڵی هادی عامری لە مانگی یەکی ساڵی 2022، سەدر خۆی لە تەوقەکردن لەگەڵ مالیکی بەدوور گرت.

بەڵام لە ڕاپۆرتێکدا (ئەشرق ئەلئەوسەت)، ئاشکرای کردووە، كە مالیکی سەرقاڵی ئامادەکردنی یاسایەکی نوێی هەڵبژاردنە لەگەڵ هەموارکردنەوەکان، بە ئامانجی کەمکردنەوەی چانسی سەركەوتنی محەمەد شیعاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، كە ئێستا قسە لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكرێت، بۆ ئەوەش دەیەوێ خۆی لە موقتەدا سەدر نزیك بكاتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، هەموارکردنەکانی مالیکی بە گوێرەی سەرچاوەکان بۆ دیاریکردنی قورساییەکانی "هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی" داڕێژراون، كە ئامانج لێی لێدانە لە هاتنەپێشەوەی محەمەد شیاع سوودانی.

بە گوێرەی ئەو پێنج سەرچاوەیە كە زانیارییان داوەتە ئەو رۆژنامەیە، مالیکی تاکە لایەنی شیعە نییە، کە هەوڵی پەیوەندیکردن لەگەڵ سەدر دەدات، بەڵکوو سەرکردەکانی وەکوو عەمار حەکیم و هادی عامری داوایان لێی کردووە پلانەکانی سەبارەت بە گەڕانەوە بۆ پرۆسەی سیاسی بزانن.

یەکێک لە سەرچاوەکان بە (شەرق ئەلئەوسەت)ی ڕاگەیاندووە کە "تا ئێستا ناوبژیوانە نەناسراوەکان سەبارەت بە هەموارکردنی یاسای هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پەیام لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگی و سەدردا دەگوازنەوە" بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە ئەوەیە، کە بۆچوونەکانی مالیکی و سەدر سەبارەت بە هەموارکردنە پێشنیارکراوەکان "ڕەنگە تا ڕادەیەکی زۆر یەکسان بن"، بەپێی سەرچاوەکان.

هەروەها یەكێك لە سەرچاوەكان ئاشكرای كردووە: ”مالیکی دڵنیایە لەوەی سەدر بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەکات، پێشنیاریشی بۆ ناوبژیوانان کردووە کە ئامادەیە لەگەڵ سەدرییەکان بگەنە لێکتێگەیشتن لەسەر یاسای هەڵبژاردن، کە ئەوەش خزمەت بە گەڕانەوەیەکی بەهێزی سەدر دەکات بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراق.“

سێ سەرچاوە پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە ”هێشتا مالیکی هیچ وەڵامێکی ڕاشکاوانە و ڕاستەوخۆی لەلایەن سەدرەوە پێ نەگەیشتووە“ بەڵام ناوبژیوانەکان ڕایانگەیاند، کە ”ڕەنگە هەموارکردنە پێشنیارکروەکان قبووڵکراو بن.“

بەپێی راپۆرتەكە، سەدر تا ئێستا بێدەنگ بووە و هیچ هەڵوێستێکی سەبارەت بە زانیاری سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی "چوارچێوەی هەماهەنگی" بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو دەرنەکردووە.

لەمبارەیەوە عیسام حوسێن، چالاکوانی سیاسی لە ڕەوتی سەدر، ڕایگەیاندووە (چوارچێوەی هەماهەنگی) پێشبینی دەکات، سوودانی بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کورسییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق بباتەوە، بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت، ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، ئەوە بە مانای سەرەتای کۆتایی دێت بۆ هاوپەیمانیی لایەنە عەرەبە شیعەكان.

حوسێن گوتیشی: ”چوارچێوەی هەماهەنگی، پێشبینی دەکات سوودانی بە نزیکەی 200 هەزار دەنگ لە بەغدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت، کە بەپێی یاسای ئێستا، بەسە بۆ نزیکەی 15 کورسی، لە کاتێکدا ئامانجی هەموارکردنی یاسا بۆ ئەوەیە رێگری لەوە بكرێ.

ڕاپۆرتێکی پێشووی (شەرق ئەلئەوسەت) ئاشکرای کردبوو، کە چوارچێوەی هەماهەنگی مامەڵە لەگەڵ پێوەرێکی نوێی پەیوەست بە ئایندەی سوودانی و ئەگەری بەدەستهێنانی نزیکەی ٦٠ کورسیی پەرلەمانیی داهاتووی عێراق دەکات، هەرچەندە بەشداریی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی نەکردووە.

سەرچاوەیەکی دیکە باسی لەوە كردووە: ”مالیکی دەیەوێت خۆی بۆ خراپترین سیناریۆ لەگەڵ (چوارچێوەی هەماهەنگی) ئامادە بکات، بەڵام ئاماژەی بەوەش کرد، هێشتا زووە بڵێین قۆناغی (چوارچێوەی هەماهەنگی) کۆتایی هاتووە.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه