دادگەی فیدراڵیی عێراق رایدەگەیێنێت، پێویستە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان پەلە لە بەجێکردنی مووچە بکەن بۆ ئەوەی مافی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان گەرەنتی بێت و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بەدیبێت
لە روونکردنەوەکەی دادگەی فیدراڵیدا هاتووە، پێویستە حکومەتی عێراق مووچەی ئەو فەرمانبەرانە بە کاش بدات کە لەبەر هۆکاری تەکنیکی لە ماوەی دیاریکراودا هەژماری بانکییان بۆ دروست نەکراوە.
پێشتر وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاندبوو، تاوەکو پرۆسەی بە بانکیکردن تەواو نەبێت، مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نانێرێت.
وەڵام بدەوه