ئەمریکا بۆ سوودانی کێشەکان لەگەڵ ھەرێم چارەسەربکە دواتر سەردانی واشنتۆن بکە.
ماڵپەڕی (ئەلمۆنیتەر)ی ئەمەریکی، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا باس لەوە دەکات کە سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی فشارێکی زۆری ئەمەریکای لەسەرە بۆ ئەوەی بەر لە سەردانەکەی بۆ واشنتن لە مانگی داهاتوو، کێشەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكە بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی باڵای ئەمەریکی، نووسیویەتی: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، ئەرکێکی لەپێشینە و جێی بایەخی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە.
ماڵپەڕەكە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەنووس ئەمبەرین زەمانی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی بە سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ واشنتن و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری و کۆنگرێس کردووە و ماڵپەڕەكە دەڵێ: سەردانەکەی مەسرور بارزانی کاریگەرییەکی زۆر و باشی لە سەر بەرپرسانی ئەمەریکا هەبووە، بە تایبەتی لەسەر بەرپرسانی وەزارەتی گەنجینە کە سەرسام بوون بە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم بەتایبەتی لە بواری چاکسازییەکانی سیستەمی بانکی.
لەو راپۆرتەی ماڵپەڕە ئەمریكییەكەدا هەروەها هاتووە: سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریکا و گرنگی پێدانی ئیدارەی بایدن بە سەردانەکە، نیشانەی ئەوەیە کە بەهێزبوونی قەواری هەرێمی کوردستان، بەشێکە لە ستراتیژی ئەمەریکا لە عێراق.
وەڵام بدەوه