Kurdistan Press - سوودانی ساسەتی بەغدا بەرامبەر ھەرێم رازی نییە سوودانی ساسەتی بەغدا بەرامبەر ھەرێم رازی نییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوودانی ساسەتی بەغدا بەرامبەر ھەرێم رازی نییە

سوودانی بە سیاسەتی بەغدا بەرامبەر ھەرێم رازی نییە.رافد عەتوانی، شرۆڤەكاری سیاسی دەڵێت، هێزە سیاسییەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیانەوێ سوودانی بەخواستی ئەوان بجووڵێتەوە، ئەو هێوربوونەوەشی لە سەردەمی حكوومەتەكەی هاتە كایەوە، بە ویستی هەرسێ پێكهاتەی سوننە و كورد و شیعەیە، بەڵام دوای لادانی حەلبووسی، دیار بوو كە سوودانی بەوە رازی نییە، جیا لەوە لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بۆیەش دووپاتی كردەوە كە لە بودجەدا شتێك بە ناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نییە و ئەوەی هەیە پشكی هەرێمی كوردستانە.  

روونی كردەوە، سوودانی هەوڵ دەدات پەیامێك بۆ هەردوو پێكهاتەی سوننە و كورد رەوانە بكات، بەوەی ئەو لەو كێشە و هەنگاوە سیاسییانە رازی نییە، بۆیە ماوە ماوە هەوڵ دەدات چاوی بە كەسایەتییەكانی سوننە و كورد بكەوێت، لەوكاتەی ئەو هێوركردنەوەی سوودانی بەرانبەر بە سوننە و كورد، رەنگە وا بكات هەندێك لایەنی سیاسی دۆخەكە لە سەردەمی حكوومەتی سوودانی تێك بدەن، لەوانە پەلەكردن لە كردنەوەی دۆسیەی گەندەڵییەكانی حكوومەتەكەی، كە مەبەست لێی رووبەرووبوونەوەی گەندەڵی نییە ئەوەندەی مەبەست لێی گوشار خستنە سەر سوودانیە، بۆ گەڕاندنەوەی بۆ سیاسەتەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی.

عەتوانی ئاماژە دەكات، ئەگەرچی رێككەوتنێكی سیاسی هەیە و سوودانی دەیەوێ هاوسەنگییەك بۆ بەردەوامبوونی حكوومەتەكەی دروست بكات، بەڵام ئەگەر لە سیاسەتی رازیكردنی كورد و سوننە بەردەوام بێت، لە بەرانبەر ئەو كودەتایەی لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ لاوازكردنی كورد و سوننە كراوە، ئەگەری هەیە هەندێك لایەن كە دەیانەوێ نێوانی هەرسێ پێكهاتە بشێوێنن، لە رۆژانی داهاتوو گوشاری زیاتر بخەنە سەر حكوومەتی سوودانی.  

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه