واژوو لەسەر ناردنی نووسراوی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت
وابڕیارە سبەی وەزیری دارایی فیدراڵ واژوو لەسەر ناردنی پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی وردبینیکردن بۆ لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کەمترین کێشە هەبووە، بۆیە بڕیارە سبەی واژوو بکرێت و بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت. بۆ ئەم مانگەش پارەی مووچە بە شێوازی کاش بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، بەڵام بۆ مانگەکانى داهاتوو لە رێگەی هەژماری بانکی کارتەوە دابەش دەکرێت.
وەڵام بدەوه