سوودانی کۆتایی بە ھەموو شتێک ھێنا لەبارەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە. محەممەد شیاع سوودانی لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی الحدث دەڵێت شتێک نییە بەناوی دابەشکردنی موچە راستەوخۆ لەلایەن بەغداوە. ئەگەر ئەمە بکرێت مانای وایە قەوارەیەک نییە بەناوی هەرێمی کوردستان، ئەگەر لە هەرێم ئەمە قبوڵ دەکەن لە سبەینێوە هەمواری یاسا دەکەین تا راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە موچەیان پێ بدرێت.
سوودانی دەشڵێت لە یاسای بودجەدا پشکی هەرێمی کوردستان بە ٪١٢.٦٧ دیاریکراوە ئەمە دەدرێتە هەرێمی کوردستان و خۆیان بۆ موچەو پرۆژەکان و هەرشتێک بیانەوێت خەرجی دەکەن .
وەڵام بدەوه