Kurdistan Press - داوادەکرێت ھەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی جێبەجێ نەکات داوادەکرێت ھەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی جێبەجێ نەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داوادەکرێت ھەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگای فیدڕالی جێبەجێ نەکات

د.یەحیا ئەلكوبەیسی، نووسەر و توێژەری ناوداری عێراقی، كە یەكێكە لە شارەزایانی كاروباری سیاسیی عێراق و بەردەوام لە چەندین كەناڵی عەرەبی و عێراقی و جیهاندا بۆ شرۆڤەی رەوشی سیاسیی عێراق میوانداریی دەكەن، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧\٣\٢٠٢٤ لە پۆستێكی كورتی ئەكاونتەكانی خۆی لە سۆشیال میدیادا، داوا دەكات هەرێمی كوردستان بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق جێبەجێ نەكات و بە پێچەوانەوە پێداگری بكات لەوەی دادگای فیدراڵیی ئێستا، نادەستوورییە

د.ئەلكوبەیسی نووسیویەتی: ”پێویستە هەولێر بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی! جێبەجێ نەكات و پێداگری لە نادەستووریبوون و ناشەرعیبوونی ئەم دادگای فیدراڵییەی ئێستا بكات، گەر هەولێر وا نەكات ئەوە هەڵەیەكی ستراتیژیی بكوژ دەكات.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه