بەپێی ئەو هۆشدارییەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی بە عێراقی داوە، پێویستە هەناردە نانەوتییەكانی زیاد بكات، بۆ ئەوەی بتوانێت داهاتەكەی بەرز بكاتەوە.
لە ڕاپۆرتێكدا كە ئەمڕۆ یەكشەم، سێی ئادار، بڵاوی كردووەتەوە، بەهۆی دابەزینی بەردەواوی نرخی نەوت و كەبوونەوەی بەرهەمهێنانی ئۆپیك، هۆشداری دەداتە حكوومەتی عێراق، چونكە ئەمە كاریگەری لەسەر هەژمارە دارایی و دەرەكییەكانی عێراق دەكات. هەر لەو هۆشدارییەدا پێشنیازی خستووەتە بەردەم عێراق كە پێویستە داهاتی نانەوتیی خۆی بەرز بكاتەوە تا ببێتە هۆی گەشەی ئابووری.
ئەم ڕاپۆرتەی سندووقی دراوی نێودەوڵەتی پاش ئەو سەردانەی نوێنەرەكەیان دێت بۆ عومانی پایتەختی ئوردن و تێیدا لە ماوەی 20 بۆ 29ی شوباتدا گفتوگۆی چڕیان لەگەڵ حكوومەتی عێراقدا كردووە بۆ ئەوەی لە ماددەی چوارەمی ساڵی 2024 وەك ڕاوێژ سوودیان پێ بگەیەنن.
بەپێی هۆشدارییەكە، عێراق چیتر بە پارەی نەوت توانای دابینكردنی مووچە و خزمەتگوزاری نابێت و لە مانگی ڕابردووشدا حكوومەتی عێراق بڵاوی كردەوە كە له ماوهی ساڵی پاردا، زیاتر له 142 ترلیۆن دیناری خهرج كردووه، له كاتێكدا داهاتهكهی 135 ترلیۆن دینار بووه، واته حهوت ترلیۆن دیناری زیاتری له داهاتهكهی خهرج كردووه، ئهمهش بههۆی ئهو ڕێژه زۆرهی داهاتهكهی كه له مووچهدا خهرجی دهكات.
وەڵام بدەوه