KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی چی بە تەیف سامی وتوە؟

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پەیوەندیی بە سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراقەوە دەکات و سەرۆکی دادگاش داوایەکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە لێدەکات.

میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، تەیف سامی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق ئەنجامداوە، لەپەیوەندییەکەدا باسی لەوەکردووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ بڕیارەکەی دادگا بکات، لەبەرامبەردا سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق وتویەتی، ئەم مانگە بەگوێرەی لیستی موچە پارە بۆ هەرێم بنێرە.

سەرۆکی دادگای فیدراڵیی عێراق بە وەزیری دارایی وتووە:"لەمانگی داهاتووەوە بەبێ کردنەوەی هەژمار پارە بۆ هەرێمی کوردستان نەنێریت".

ڕۆژنامەنوس : ھێمن سالح

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه