Kurdistan Press - هیچ كه‌س و لایه‌ن ناتوانێت رێگری لە دروستبوونی ھەرێمی نوێ بكات هیچ كه‌س و لایه‌ن ناتوانێت رێگری لە دروستبوونی ھەرێمی نوێ بكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هیچ كه‌س و لایه‌ن ناتوانێت رێگری لە دروستبوونی ھەرێمی نوێ بكات

شاخه‌وان عه‌بدوڵا له‌باره‌ی دروستبوونی هه‌رێمی نوێ له‌عێراق، ده‌ڵێت،" هه‌ر پارێزگایه‌ك یان زیاتر رێكاره‌كانی ماده‌ی 119 جێبه‌جێ بكات ده‌توانێت هه‌رێمێكی نوێ رابگه‌یه‌نێت، هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناتوانێت رێگر بێت، كه‌سیش نابێت خۆی له‌ ده‌ستوور به‌ باڵاتر بزانێت".

شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 21ی شوباتی 2024، له‌باره‌ی لێدوانی فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له‌باره‌ی دروستبوونی هه‌رێمی تر له‌ عێراق،  راگه‌یاند، هیچ كه‌سێك  له‌ عێراق نابێت خۆی به‌ باڵاتر له‌ ده‌ستوور بزانێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماده‌ی 119 له‌ ده‌ستوور رێكاره‌كانی دروستبوونی هه‌رێم نوێ له‌ عێراق دیاری كردوو.

شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێت،" پارێزگایه‌ك یان زیاتر ئه‌و رێكارانه‌ جێبه‌جێ بكات ئه‌وا ده‌توانێت هه‌رێمه‌كه‌ رابگه‌یه‌نێت، هیچ كه‌س و لایه‌ن ناتوانێت رێگری بكات".

له‌باره‌ی دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ هه‌وڵێكی ده‌ست پێكردووه‌، بۆئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ پێكهاته‌كانی كه‌ركووك رێك بخات بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك.

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، دووپاتی كرده‌وه‌، كه‌ بۆچوونیان روونه‌ كه‌ ده‌بێت پارێزگاری كه‌ركووك كورد بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد ده‌نگی یه‌كه‌می هێناوه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه