درەنگانی شەوی دووشەممە، 08-01-2024، موقتهدا سهدر، رێبەری رەوتی سەدر پهیامێكی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەری پێشوو) لهبارهی گهڕانهوهی بۆ نێو پرۆسهی سیاسیی عێراق بڵاوکردەوە.
رێبهری رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا جەختی کردووەتەوە، "ئاماده نییه" دووبارە بەشداریی پرۆسهی سیاسی لە عێراق بکات و "بە توندی" سهركۆنهی بەردەوامی بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە وڵات دهكات.
سهدر ئەوەی خستووەتەڕوو، دوای کشانەوەی لە پڕۆسەی سیاسی و حکومەتێک کە بە "گەندەڵ" ناوی بردووە، "بهردهوام شکست، دواکەوتن، ژێردەستەیی، هەژاری، ستەمکاری بەسەر ملی هەژاران، بڵاوبوونەوەی تیرۆری میلیشیایی و وازهێنان لە ماف و دهست تێكهڵكردن لەگەڵ داگیرکەر زیاتر بووه.
رێبهری رهوتی سهدر له كۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "مەبەستم لایەنێکی دیاریکراو نییە، هەمووان یان گەندەڵن یان هاوپەیمانن لەگەڵ گەندەڵکاران، تەنانەت ئەوانەی کە ماوەیەک پێش ئێستا داوای چاکسازییان کردووە یان هاوپەیمانی چاکسازیی بوون".
وەڵام بدەوه