سەرۆکی لێژنەیهكی پهرلهمانی عێراق ڕایدهگهیهنێ، پرسی دوورخستنەوەی ئەمریکییەکان لە کارنامەی یەکەمین دانیشتنی وهرزی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەبێت.
سعوود ساعدی، سهرۆكی لێژنهی مافی مرۆڤی پهرلهمانی عێراق ڕایگهیاند، پەرلەمانی عێراق هەفتەی داهاتوو دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات”، ڕوونیشیکردەوە کە “بەم دواییە سێ ناو دەستنیشانکران بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، ئەوانیش هەر یەكە لە " شەعلان كهريم و سالم عيساوی و مەحموود مەشهەدانی"ین، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم ناوانە کۆتایی نین و ڕەنگە بگۆڕدرێن".
ئاماژەی بەوەش دا “پرسی دوورخستنەوەی ئەمریکییەکان لە کارنامەی یەکەمین دانیشتنی وهرزی داهاتووی پەرلەماندا دەبێت”.
ساعدی ڕوونی کردەوە، “ئێمە جددی بووین لە پێشکەشکردنی داواکارییەک بۆ کشانەوەی دەستی باڵیۆزی ئەمریکا، کە داواکارییەکی دەستوورییە”، ئاماژەی بەوەشکرد، “پرسی سەروەری، سەربەخۆیی و بەرژەوەندی باڵای خەڵک نابێت ملکەچی کۆدەنگی سیاسی بێت”، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە “ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمریکادا مەرجی بۆ ڕێزگرتن لە دەوڵەت و سەروەری عێراقی داناوە.”
لە درێژەی قسەکانیدا، گوتی: “لە دەستووری عێراقدا بۆشاییەک هەیە سەبارەت بە دەرکردنی باڵوێزهكان، بەڵام سەرۆکی کۆمار کە پەیوەندی بە قبوڵکردن و پەسەندکردنی باوەڕپێکردنەوە هەیە، دەتوانێت باڵوێزهكه دەربکات”.
گوتیشی: “نامانەوێت باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق بێت بەهۆی هێرشەکانی سەر ئەو وڵاتە”، داوای “گەڕانەوە و ڕێکخستنەوەی پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن کرد.
ساعدی ڕاشیگهیاند، مستەفا کازمی دەستی هەیە لە دزینی سەدە و تیرۆرکردنی سەرکردەکان و ڕەنگە لە داهاتوودا فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربکرێت.
وەڵام بدەوه