Kurdistan Press - دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ چارەسەکردنی مووچەی فەرمانبەران دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ چارەسەکردنی مووچەی فەرمانبەران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەست بە ئامادەکاری دەکرێت بۆ چارەسەکردنی مووچەی فەرمانبەران

جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت: گفتوگۆ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەردەوامە و چاوەڕێ دەکرێت لە دوو ھەفتەی داھاتوو ڕەوانە بکرێت و کار دەکەین بە زووترین کات ھەموار بکرێتەوە و پشکی ھەرێمی کوردستان بەپێی یاسای بودجەی ھەموارکراو ڕەوانە بکرێت.

مەریوان قەرەنی جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگه‌یاند: 9ی ئەم مانگە وەرزی نوێی یاسادانانی پەرلەمان دەستپێدەکاتەوە و کۆتایی بە پشووی پەرلەمان دێت، پلان و بەرنامە و ئەولەویەتی کارەکانی ئێمە چارەسەرکردنی کێشەی بودجەی ھەرێمی کوردستانە، چونکە گفتوگۆ بەردەوامە بۆ ئەوەی پڕۆژەیەک ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت بۆ ھەموارکردنەوەی بودجە، چاوەڕێ دەکەین لەم دوو ھەفتەیە پڕۆژەکە بگات، لەگەڵ گەیشتنیشی بۆ پەرلەمان کاردەکەین بەزووترین کات ھەموار بکرێتەوە، لەبەر ئەوەی گفتوگۆ بەردەوامە و ھەندێک کار ماوە تەواو بکرێن.

مەریوان قەرەنی گوتیشی: تا بودجە ھەموار دەکرێتەوە و بەپێی یاسای ھەموارکراو بودجەی ھەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکرێت ڕێگای دیکە دەگیرێتە بەر بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران، چونکە ناکرێت لە تەواوی عێراق تەنیا مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەدرێت و خەڵکی ھەرێمی کوردستان برسی بکرێت، بۆیە چاوەڕێی بەرنامە و پێشنیارەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین و کارەکانی خۆمان لەسەر ئەو بنەمایە ئەنجام دەدەین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه