Kurdistan Press - فرۆکە جەنگیەکان لە ئاسمانی بەغدا دەسووڕێنەوە فرۆکە جەنگیەکان لە ئاسمانی بەغدا دەسووڕێنەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فرۆکە جەنگیەکان لە ئاسمانی بەغدا دەسووڕێنەوە

وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییانی به‌غدای پایته‌خت ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی هه‌ینی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك به‌ نزمی به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ سبه‌ی هه‌ینی له‌ كاتژمێر 11ی به‌یانی تاكو 2ی پاش نیوه‌رۆ فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی و فه‌رمانده‌یی فڕۆكه‌وانی سوپا به‌ نزمی به‌سه‌ر ئاسمانی به‌غدا ده‌فڕن.

سه‌باره‌ت به‌ هۆكاره‌كه‌شی، ڕایگه‌یاند: ئه‌م نزم فڕینه مه‌شق و راهێنانه‌ وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك‌ بۆ مه‌ڕاسیمی یادی 103 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق.

داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ سبه‌ی هه‌ینی ده‌نگی فڕۆكه‌كان به‌ شتێكی ئاسایی وه‌ری بگرن و نه‌ترسن.  

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌ریكی مه‌شق و راهێنانن بۆ مه‌ڕاسیمی یادی 103 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سوپای عێراق كه‌ بڕیاره‌ رۆژی 6ی ئه‌م مانگه‌ له‌ ناوچه‌ی سه‌وز له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا ئه‌نجام بدرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگری پێشتر جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له‌ یادی دامه‌زراندنی سوپای عێراق نموونه‌یی ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ هاوشێوه‌ی نه‌كرابێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه