مووقتەدا سەدر بڕیارێکی پێشووی خۆی ھەڵوەشاندەوە دواو دەکات ئەم نوێژە نەکرێت. دوو رۆژ لەمەوبەر، موقتەدا سەدر لە رێگەی بەشی سەرپەرشتی كردنی نوێژی هەینی و نوێژی بەكۆمەڵی رەوتەكەیدا، داوای لە تەواوی مسوڵمانان لەسەرتاسەری عێراق كرد بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی "مەیموونە"ی كچی فاتیمە زەهرای كچی پێغەمبەری ئیسلامەوە "د.خ" نوێژی بە كۆمەڵی هەینی لە تەواوی پارێزگاكاندا ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ هەر بە رێنوێنییەكانی خۆی لە بڕیارەكە پاشگەز بووەتەوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی نوێژەكە دەكات و ئەنجام نەدانی دەكات. بەپێی بەیاننامەیەكی ئەمڕۆ چوارشەم، سێی كانوونی دووەمی 2023 كە لە نووسینگەی سەدرەوە دەرچووە، لەسەر راسپاردەی موقتەدا سەدر، بڕیار درا بە ئەنجام نەدانی ئەو نوێژەی كە بڕیار بوو لە رۆژی هەینیدا لە تەواوی پارێزگاكانی عێراق بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی "مەیموونە"ی كیچی فاتیمە زەهراوە ئەنجام بدرێت.
وەڵام بدەوه