باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا ده‌كات ئه‌و هێرشانه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپه "تیرۆریست"ییه‌كانه‌وه دەکرێنە سەر هێزەکانی ئەمریکا له عێراق بووه‌ستێندرێت.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) بڵاوی کردەوە: "لای جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیچ شتێك له پاراستنی ئه‌و ئه‌مریكییانه گرنگتر نییه، كه له ناوچه مه‌ترسیداره‌كان خزمه‌ت ده‌كه‌ن".
دەشڵێت: "هێزەکانی ئەمریکا وەکوو میوانی حکوومەتی عێراقن، لەبەرئەوە هێرشکردنە سەریان، هێرشکردنە سەر عێراقە".
هەروەها باڵوێزی ئه‌مریكا له عێراق ڕاشی گەیاندووە: "پێویسته ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن گرووپه "تیرۆریست"ییه‌كانه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، بووه‌ستێندرێت".
وەڵام بدەوه