ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا ئاشكرای كرد، وڵاته‌كه‌ی له ئه‌مساڵدا تا ئێستا بڕیاری زیاتر له 100 ملیۆن دۆلاری وه‌ك هاوكاری مرۆیی گه‌یاندۆته عێراق.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس ڕایگه‌یاند: له‌مڕۆوه و هه‌موو رۆژانی پێنجشه‌م زنجیره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌رده‌وام هاوكاری عێراقی كردووه سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئاواره‌كان و دووباره ئاوادانكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی زیانیان به‌ركه‌وتووه.
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌نیا له‌مساڵدا تا ئێستا ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار هاوكاری مرۆیی گه‌یاندۆته ناوچه و پارێزگاكانی عێراق.
وەڵام بدەوه