Kurdistan Press - داھاتی نەوتی عێراق بۆ یەک مانگ ٩ ملیار دۆلاری تێپەراند داھاتی نەوتی عێراق بۆ یەک مانگ ٩ ملیار دۆلاری تێپەراند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داھاتی نەوتی عێراق بۆ یەک مانگ ٩ ملیار دۆلاری تێپەراند

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، داهاتی مانگی ئەیلول لە فرۆشتنی نەوت (9) ملیار و (422) ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا  دەڵێت: ئاماری كۆتایی كە لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەرچووە، بۆ مانگی ئەیلولی ڕابردوو، دەركەوتووە كە بڕی هەناردەكردنی نەوتی خاو 103 ملیۆن و 143 هەزار و 199 بەرمیل، بە داهاتی (9) ملیار و (422) ملیۆن و (410) هەزار دۆلار بووە. ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی ئەو بڕە هەناردەكراوە لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (102) ملیۆن و (220) هەزار و (441) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەكراو لە گەیارە (473) هەزار و (335) بەرمیل بووە، لەكاتێكدا بری نەوتی هەناردەكراوە بۆ ئوردن (449) هەزار و (423) بەرمیل بووە، تێكڕای نرخی یەك بەرمیل نەوتیش گەیشتە (91,353) دۆلار.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا