وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند پرسێكی گرینگ و هه‌نووكه‌یی تاوتوێ كرد.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، بڵاوی كرده‌وه: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و بارودۆخی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییان كردووه، هه‌روه‌ها ئاڵۆزی و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌روه‌ها بڵاوی كردوه‌وه: محه‌مه‌د شیاع سوودانی هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراقی سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین دووپات كردۆته‌وه كه مافی گه‌له‌كه‌یه‌تی به كه‌ڕامه‌ته‌وه بژیت له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نیشتمانی بۆیان، جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌په‌له هه‌نگاو بگرێته‌به‌ر بۆ ڕزگاركردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین كه ئێستا له بارودۆخێكی خراپ‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن. بڕیاریشه حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سووریا و لبنانیش بكات.
وەڵام بدەوه