سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە بڕیاری دا له وڵاته‌كه‌یه‌وه هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه بنێرێ
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند، وه‌ك جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی عێراق سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین، محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردووه هاوكاری مرۆیی بۆ كه‌رتی غه‌زه بنێرێ كه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه گه‌مارۆ دراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوكارییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی میسڕی ده‌گه‌یه‌نێرێته كه‌رته غه‌زه كه پێكهاتوون له پێداویستی پزیشكی و مرۆیی به‌په‌له بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان حەما٭س و سوپای ئیسڕائیل پێ ده‌نێته رۆژی شه‌شه‌مه‌وه، له كه‌رتی غه‌زه هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له دۆخێكی خراپ‌دا گوزه‌ر ده‌كه‌ن به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان و پچڕانی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك ئاو و كاره‌با و داوده‌رمان و ئینته‌رنێت.
وەڵام بدەوه