هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، هۆشداری تووند دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە فەڵەستین بکات، دوودڵ نابین لە کردنە ئامانجی.هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح و یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعەکان، رۆژی دووشەممە، 09-10-2023 لەکاتی کۆبوونەوەی لە کۆمەڵێک ریشسپیی هۆزەکانی عێراق، گوتی:ئەو سەرکەوتنەی لە فەلەستین بەدەستهاتووە، هیچ سوپایەکی عەرەبی نەیتوانیوە بەدەستی بهێنێت، عێراقی نوێ لەگەڵ دۆزی فەڵەستینە و پاشەکشە لە پشتوانی ناکات.
بەگوێری راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، هادی عامری رایگەیاندووە: "هەموو سەرکردەکانی عەرەب، دەستبەردای دۆزی فەلەستین بوون، ئەوەی لەگەڵی ماوەتەوە کۆماریی ئیسلامی و گرووپەکانی بەرگری (مقاوەمە)ن. ئەمڕۆ ئیرادەی خەڵکی فەلەستین سەرکەوت، دۆزی فەلەستین جێگەی بایەخ و هیوای خۆشەویستانی ئالوبەیت و مەرجەعی ئایینیە، بە هەموو شانازییەکەوە دەڵێین گەلی فەلەستین سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر زایۆنیی دوژمن بەدەستهێناوە. هەر لە درێژەی قسەکانیدا، هادی عامری هۆشداری تووند دەدات و دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا دەستوەردان لە فەلەستین بکات، دوو دڵ نابین لە بە ئامانجکردنی، هەڵوێستمان روونە لە پشتوانیکردنی دۆزی فەلەستین، بەوپێیەی گەلی فەلەستین، گەلێکی ستەملێکراوە.
وەڵام بدەوه