داواكردنی پێدانی مووچەی راستەوخۆ لە بەغداوە بە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بەشێكن لەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ ئەوەی كێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر نەبێت.
سیپان شێروانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: دوای سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری بۆ بەغدا، تاڕادەیەك لێكتێگەیشتن هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، جا چ لە ڕێگەی هەمواری یاسای بودجەوە بێت، یانیش جیاكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە خەرجیی فیعلی.“
ئەوەشی ئاشكرا كرد: ”ئەو هەوڵەی ئێستا دەدرێت بە ناوی پێدانی مووچە ڕاستەوخۆ لە بەغداوە، تەنیا و تەنیا ئامانج لێی دروستكردنی ئاستەنگ و بەربەستە بۆ چارەسەركردنی پرسی مووچە بە یەكێك لەو ڕێگایانەی باسم كرد.“
جەختیشی كردۆتەوە: ”حكوومەتی فیدڕاڵی چەند بودجەی ڕاستەوخۆی بۆ سلێمانی نارد وەك ئەوەی یەكێتی شەڕی بۆ دەكرد لە یاسای بودجەدا، هەر ئەوەندەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاستەوخۆ لە بەغداوە دەنێردرێت.“
لە كۆتاییشدا خەڵكی كوردستانی لەوە دڵنیا كردۆتەوە كە ئەو جووڵەیە لە بەرژەوەندییاندا نییە و نووسیویەتی: ”ئەو جووڵەیەی ئێستا دەكرێت، یاریی كەسانێكیترە و وەك هەمیشە ئەمانە یاریپێكراون و ئەنجامەكەشی هەر وەك یارییەكانی پێشوویان دەبێت، خۆیان بە براوە دەزانن، بەڵام فەرمانبەران و هاووڵاتیان دەدۆڕێنن!
وەڵام بدەوه