مەسعود حەیدەر، بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە: ”بەپێی دەستووری عێراق، حکوومەتی فیدراڵی ناتوانێت ڕاستەوخۆ مووچە، یان ھەر خەرجییەکی تر بۆ ھەرێم خەرج بکات. ھەموو مامەڵەیەکی نێوان ھەرێمی كوردستان و بەغدا دەبێ لە ڕێگەی دامودەزگا فەرمییەكانی ھەردوو لاوە بێت کە حکوومەتی ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵییە.''
جەختیشی كردەوە: ''بەگوێرەی یاسای بودجەى گشتیی 2023، دەبێ حکوومەتی فیدراڵی مانگانە 775 ملیار دینار وەك مووچە بۆ ھەرێمی كوردستان خەرج بکات لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستانەوە.''
ئەوەشی دووپات كردەوە كە ”ھەر بابەتێک لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەیە، یاریکردنە بە ھەست و سۆزی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، حكوومەتی فیدراڵی ناتوانێت جێبەجێی بکات، چونکە پێچەوانەی ماددەی 117 و121ى دەستوورە.''
وەڵام بدەوه