سەبارەت بە تانەدان لە بڕیارەکانی (کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق):
دوای دەرکردنی (پەیڕەوی ژمارە-١-)ی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەلایەن کۆمسیۆنی هەڵبژرادنەکانی عێراقەوە، هەندێك لایەن نیگەرانن لە بڕگەیەکی ئەو پەيڕەوە کە دەڵێ: (جیاکردنەوە وژماردنی دەنگەکان تەنها بەشێوازی ئەلیکترۆنی دەبێت)، کە بێگومان نیگەرانیەکەیان لەجێی خۆیدایە و کۆمسیۆنی عێراق پێشینەی خراپی لەم بارەیەوە هەیە.
وەهەندێ میدیا وایان بڵاوکردەوە کە ژمارەیەك میدیاکار ونوسەر تانە لە بڕیارەکەی کۆمسیۆن دەدەن لەبەردەم دادگای فیدراڵی!
لە ڕاستیدا بابەتی سکاڵا و تانەدان لەبڕیارەکانی کۆمسیۆنی عێراق هیچ پەیوەندی بەدادگای فیدراڵیەوە نیە و هەمووکەسیش ناتوانێ تانەی لێ بدات، بەڵکو ڕێوشوێنی خۆیی هەیە.
بە پێی مادەکان (١٩) و (٢٠) لە یاسای ژمارە(٣١)ی ساڵی ٢٠١٩، کە یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقە، ڕێوشوێنەکانی تانەدان لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران، بەم جۆرە دەبێ:
- ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەستەیەکی دادوەری پێكدەهێنێت لە سێ دادوەر بۆ وەرگرتنی سکاڵا و تانەدان لەبڕیارەکانی کۆمسیۆن.
- تەنها پارتی سیاسی مۆڵەتدراو و کاندیدانی هەڵبژاردن(زەرەرمەند لەبڕیارەکانی کۆمسیۆن)، مافی تانەدانیان هەیە لە بڕیارەکانی کۆمسیۆن.
- پێویستە تانەدان لەبڕیارەکانی کۆمسیۆن لەماوەی سێ ڕۆژدابێت، لەڕۆژێك پاش لە ڕۆژی دەرچوونی بڕیارەکانەوە.
- بڕیارەکانی دەستەی دادوەری یەکلاکەرەوەیە و تەمیز ناکرێتەوە
دلشاد نامیق
وەڵام بدەوه