لیوا ساعد، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە تایبەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە لەو کۆنفرانسەدا رایگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و پشکنینی هۆڵەکە دەرکەوتووە، رووداوەکە بەهۆی یاریە ئاگرینەکانەوە بووە.
گوتیشی: ئاگرکەوتنەوەکە لە ئەنجامی یاریە ئاگرینەکان بووە و لە بنمیچی هۆڵەکە ماددەی ئەزبێز و ساندویچ پەناڵ و ماددەی پلاستیکی دیکە هەبووە، کە هەموو ئەوانە بەشێوەیەکی خێرا گڕدەگرن.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە رازاندنەوەی هۆڵەکەدا قوماشی سەتان بەکارهاتووە، کە بە خێرایی گڕ دەگرێت، گوتیشی: لەو هۆڵەدا ژمارەیەکی زۆری خواردنەوە کحولییەکان هەبووە.
درەنگانی شهوی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاههنگگێڕانی هاوسهرگیری له قهزای حهمدانییه، ئاگر كهوتهوه و بههۆیهوه زیاتر له 100 كهس گیانیان لهدهستداوە و سەدان کەس برینداربوون و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن.
رووداوەکە لهسهر ئاستی عێراق و جیهانیش كاردانهوهی لێكهوتهوه و کەسوکاری قوربانییەکانیش داوا دەکەن هەرکەس کەمتەرخەمبووە دادگایی بکرێت.
وەڵام بدەوه