لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، بڕیار درا وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان لەبارەی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستانەوە بانگهێشتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکرێن.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 9-9-2023، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەی دەستپێکرد و بەردەوامە؛ موسەننا ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "بڕگەیەک سەبارەت بە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ زیادکرا. بڕیاردرا هەردوو وەزیرانی دارایی عێراق و هەرێمی کوردستان بانگهشێتی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بکرێن".
موسەننا ئەمین گوتی، هەردوو وەزیری دارایی لە نزیکەوە کێشەکان لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەخەنەڕوو، پاشان لیژنەکە لە راپۆرتێکدا وردەکاری کێشەکان دەخاتە بەردەم پەرلەمانی عێراق و لەسەر بنەمای ئەو راپۆرتە پەرلەمانی عێراق بڕیارێک دەدات.
تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی تەممووز و ئابیان وەرنەگرتووە. حکومەتی هەرێمی کوردستان بەغدا بە پابەندنەبوون بە رێککەوتنەکان و یاسای بودجە تۆمەتبار دەکات. حکومەتی عێراقیش دەڵێت، هەرێمی کوردستان پابەندنی رێککەوتنەکان نەبووە.
وەڵام بدەوه