ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ستایشی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ ئاماده‌كاری و پێشوازیكردنی زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن و پشتگیریكردنی له به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمه‌كانی تایبه‌ت به‌و بۆنه‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌شداریكردنی زیاره‌تكاران له‌و بۆنه‌یه‌دا ئاستێكی به‌رزی تۆمار كردووه، كه پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بووه. گوتیشی، تا ئێستا 22 ملیۆن زیاره‌تكار به‌شداری ئه‌و بۆنه‌یان كردووه.
وەڵام بدەوه