Kurdistan Press - ئەو وەزیرەی دژی هەرێمی کوردستان بوو دەستگیردەکرێ ئەو وەزیرەی دژی هەرێمی کوردستان بوو دەستگیردەکرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەو وەزیرەی دژی هەرێمی کوردستان بوو دەستگیردەکرێ

گەندەڵییەكی گەورە و بێشوماری وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرا دەبێت، كە 14 ڤێلای لە بەسڕە و بەغدا كڕیوە و چەندین ڤێلای لە وڵاتانی دیكەی وەكوو ئیمارات، توركیا، لوبنان، بەریتانیا و دوورگەكانی كاریبیدا هەیە وێرای چەندین كەیسی تری گەندەڵی.

زەهرا ئەلبجاری، پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی سادیقوون، لە ڕاگەیەنراوێكیدا ئاشكرای كردووە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەك لەو وەزیرانەی پێشووی حكوومەتی عێراق دەرچووە، کە لە دزینی سامانی گشتییدا تێوە گلاون، دیارترینیان گەندەڵیی گەورە و بێشوماری وەزیری نەوتی پێشووی عێراقە.

ئەلبجاری، ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ژمارەیەك وەزیری حكوومەتی مستەفا كازمی دەرچووە، كە یەكیان لە دژی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری پێشووی نەوتە و لە گەندەڵیی دارایی و ئیداری و قۆستنەوەی پۆستەكەی و دەوڵەمەندبوونێكی قێزەوندا تێوە گلاوە.
ژمارەیەكی زۆر لە برا و ئامۆزاكانی لە وەزارەتی نەوت دامەزراندووە و كۆمپانیای تایبەتی بە ناوی هاوسەرەكانیەوە دامەزراندووە، تاوەكوو پڕۆژەی گەورەیان بداتێ.

ئیحسان عەبدولجەبار، لە شارەكانی بەغدا و بەسرە زەوی و موڵكی تایبەتی هەیە، كە نزیكەی ١٤ ڤێلای تەنیا لە بەغدا و بەسڕە كڕیوە، جگە لەوەش، ڤێلای لە وڵاتانی ئیمارات، توركیا، لوبنان و لەندەن و دوورگەكانی كاریبیدا هەیە.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەش كردووە، وەزیری نەوتی حکوومەتەکەی ئەلکازمی، نوێنەرایەتیی سەردەمێکی گەورەی گەندەڵی و خۆدەوڵەمەندکردنی بە پارەی گشتی كردووە، بەو پێیەی لە دەستەی دەستپاکی و داواکاریی گشتیدا ٧٦ دۆسیەی بە بەڵگەنامە لەسەر کراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه