Kurdistan Press - وەزیری تەندروستی ھاتەدەنگ لەسەر ئەو شرووبەی ھەژدە منداڵی کوشتووە. وەزیری تەندروستی ھاتەدەنگ لەسەر ئەو شرووبەی ھەژدە منداڵی کوشتووە. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزیری تەندروستی ھاتەدەنگ لەسەر ئەو شرووبەی ھەژدە منداڵی کوشتووە.

لە ھەندێک سایت بڵاوکردبووە کە شرووبێكی مەترسیدار بوونی هەیە و دەبێتە هۆی گیان لە دەستدانی منداڵان.

دوای بڵاو بوونەوەی ئەو راپۆرتانە، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كەوتە بەدواداچوون، بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لە كوالێتی كۆنترۆڵی دەرمان و ئەو لایەنانەی پێوەند بە دەرمان، دوای بەدواداچوونی، د. سامان بەرزنجی بۆ "وشە" گوتی،  شرووبی "دۆك وەن ماكس" نە كۆمپانیاكەی نە جۆرەكەی لە هەرێمی كوردستان بە هیچ شێوەیەك بەكار نایەت.

وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەڵێ‌، خواستی ئەوەیە كەرتی تەندروستی لە كوردستان چەند هەنگاوێكی تر بباتە پێشەوە، روونی كردەوە، مادەی شرووبەكەیش لە هەرێمی كوردستان، رێ بە هاوردەی نەدراوە. هەروەك دڵنیاییدا كە هاووڵاتییانی كوردستان ئەو شرووبەیان بەكار نەهێناوە، چونكە بوونی نیە.

شرووبی "دۆك وەن ماكس" كە لە ئۆزپاكستان 18 منداڵی كوشت، بە فەرمی لە كوالێتی كۆنترۆڵی هەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە، بەڵام  بە قاچاخ هێنراوەتە ژوورەوە و لە هەندێك كۆگە و دەرمانخانە دەست دەكەوێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه