تیمی لێكۆڵەرانی كۆپیكردنی گای تبتی، سەركەوتوو بوون لە كۆپیكردنی گادا، ئەوەش بە دەستكەوتێكی گەورەی زانستی دادەنرێ لە بواری بەخێوكردنی ئاژەڵان، بە تایبەت لە شوێنە بەرزەكاندا.
(یاك) ئەو گایە تبتییە كە بە نەشتەرگەری لە شاری دامكسۆنگی باشووری رۆژئاوای تبت لە چین لەدایك بوو، كێشی 33.5 كیلۆ گرام بوو، تەندروستییەكی باشی هەیە و بەبێ هیچ زەحمەتییەك دەتوانێ بڕوات.
زانایان باسیان لەوە كردووە، كە پرۆسەكە بە بەكارهێنانی تەكنیكی كۆپیكردنی خانەكانی جەستە جێبەجێ كراوە، كە ترشەڵۆكی ناوەكیی (DNA) خراوەتە نێو خانەی هێلكەوە كە ناوەكەكەی لابراوە، بەو جۆرە ئەو ئەنجامە بەدەست هاتووە.
وەڵام بدەوه