پزیشكێكی پسپۆڕ رای گەیاند، رۆژووانان پێویستە لە كاتی رۆژوو شكاندن، ئاو و خورما بخۆن، دواتر هەستن نوێژ بكەن ئینجا بگەڕێنەوە بۆ نانخواردن.
بەدر قادر سورچی پزیشكی پسپۆڕی گیادەرمانییەكان رای گەیاند، لە بەربانگدا یەك تا سێ دەنك خورما لەگەڵ یەك تا دوو پەرداخ ئاوی شلەتێن بخۆ، دوای ئەوە نوێژەكانتان بكەن و دواتریش لەسەر سفرە دابنیشن.
دەشڵێت، پێویستە سەرەتا كاسەیەك زەڵاتە بخۆیت، هەوڵ بدە سێ تا پێنج جۆر سەوزە بە ئارەزووی خۆت یەك كەوچك سركەی سێو، یەك كەوچك سركەی هەنار، یەك كەوچك زەیتی زەیتوون، نیو كەوچك پونگ یان رەیحان یان زەنجەبیل یان جاترەی تێبكە، هەروەها قاپێك شۆربا یان سوپ بەتایبەتی نیسك یان ماش، بە ئاوی مریشك و گێزەر هەر ڕۆژەی جۆرێكیان بخۆ.
بۆ رۆژووانان ئەو پزیشكە دەڵێت، تا دەتوانن خۆتان بەدوور بگرن لەو خواردنانەی وەك گازییەكان و خۆراكی سوێر و پڕ بەهارات و ترشیاتی خراپ و شیرینیی زۆر، هەروەها ئیشی هەویر و ساردەمەنی و سووركراوە و ڤاست ڤوود و خواردنی قورس لەسەر گەدەت.
ئاماژە بەوەش دەكات، دوای نوێژی تەراویح چایەكی خۆش ئامادە بكە، هێل و دارچین و گوڵە بەیبوون و گوڵەباخی تێبكە، بۆ ئەوەی ژانەسەر و ستێریس كەم بكاتەوە، یان شەربەتێكی سروشتی ئامادە بكە و هەوڵ بدە ئەویتر تەنیا ئاو بخۆیتەوە.
وەڵام بدەوه