KurdistanPress...

CLOSE

ئاوڵەی مەیمون گەیشتە نزیک ھەرێمی کوردستان

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 18 هەزار و 737 حاڵەتی تووشبوون بە (ئاوڵەی مەیموون) لە تۆمار کراوە، لەنێویاندا 1200 حاڵەتیان تەنیا لە ماوەی یەک هەفتەدا بووە.

دەزگای تەندروستیی یەکێتیی ئەفریقا ڕایگەیاند، حاڵەتەكان كە لە ئەفریقیادان، لەلایەن سەنتەری ئەفریقا بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان تۆمار كراون، ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆر لە جۆرەکانی ڤایرۆسەکە دەستنیشان کراون، 3101 حاڵەتی یەكلا بوونەتەوە و 15636 حاڵەتیش ئەگەری هەیە و 541 حاڵەتی مردن لە 12 وڵاتی ئەفریقیادا تۆمار کراون. بە گوێرەی ئاماری ئاژانسی ئەفریقیا، لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە ژمارەی تووشبوان بەو ڤایرۆسە (14 هەزار و 838 حاڵەت) بووە بە بەراورد بە تەواوی ساڵی 2023.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووه، که کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی که ناوەندی بڵاوبوونەوەی پەتاکەیە، نزیکەی هەموو حاڵەتەکانی تۆمارکراوی بهخۆیەوه بینیوه، که 16 هەزار و 800 تووشبووە، هەروەها لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە تاوەكوو ئێستا، زیاتر لە 500 حاڵەتی مردنی تیادا تۆمار کراوە.

سەبارەت بە (بۆرۆندی) کە هاوسنوورە لەگەڵ کۆماری کۆنگۆ، 173 حاڵەتی تۆمار کردووە (39 حاڵەتی تووشبوون و 134 حاڵەتی ئەگەری تووشبوون)، ئەمەش لە ماوەی یەک هەفتەدا بە ڕێژەی 75% زیادی کردووە.

ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە مانگی ئەیلوولی 2023 لە کۆماری کۆنگۆ، دوای نیو سەدە دەركەوتەوە، یەكەم حاڵەتیش لەدەرەوەی ئەفریقیا لەم هەفتەیە لە سوید و پاكستان تۆمار كران. ئەمڕۆش یەکەم حاڵەت لە تورکیا تۆمارکرا.

لای خۆیەوە، سەنتەری ئەفریقی بۆ کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان، هەفتەی رابردوو ئاوەڵەی مەیموونی وەک (باری نائاسایی تەندروستیی گشتی) ڕاگەیاند، کە بەرزترین ئاستی هۆشدارییە.

ئاووڵەی مەیموون نەخۆشییەکی درمیی ڤایرۆسییە و چەند جۆرێكی هەیە، لە ڕێگەی ئاژەڵی تووشبووەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام لە ڕێگەی بەرکەوتنی جەستەیی نزیکەوە لەنێوان مرۆڤەکاندا بە خێراتر بڵاو دەبێتەوە.

جۆری یەکەمی ڤایرۆسەكە دەبێتە هۆی تایەکی بەرز و ئازاری ماسوولکەکان و پەڵەی پێست، لە کاتێکدا جۆرەکانی تر دەبنە هۆی پەڵەی پێست و برینی ناوچەیی لەسەر دەم و چاو، یان ئەندامی زاوزێی مرۆڤ.

یەکەم تووشبوون بە نەخۆشیی ئاوڵەی مەیموون لە مرۆڤدا لە ساڵی 1970 هەر لە کۆماری کۆنگۆ دۆزراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه