Kurdistan Press - داھاتی چوار مانگی عێراق چەندبووە؟ داھاتی چوار مانگی عێراق چەندبووە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

داھاتی چوار مانگی عێراق چەندبووە؟

وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتی هەژمارەکانی لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ تاوەکو مانگی نیسان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتووە کۆی داهات لەو چوار مانگەدا زیاتر لە 36 ترلیۆن دینار بووە.

وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە "لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ، نەوت بەشێکی زۆری لە داهاتی بودجەی پێکهێناوە، بە جۆرێک زیاتر لە سەدا 95.5ـی کۆی داهات بووە، کە ئەوەش ئاماژەیە بە ئابووری ریعی لە عێراق و بووەتە بنەما لە بودجەی گشتی"

بە گوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کۆی داهاتی کۆکراوە لەو ماوەیەدا زیاتر 36 ترلیۆن و 153 ملیار و 969 ملیۆن دۆلار دینار بووە.

هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەکردنی نەوت بەستووە، کە لە رۆژێکدا دەبێت سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات بە 400 هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.

یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) کە لە 12/6/2023 لە پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا و 21ی هەمان مانگ سەرۆککۆماری عێراق واژۆی لەسەر کرد و پەسندی کرد، کە لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، کە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە، بەمپێیەش 64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه