بانکی ناوەندی عێراق هۆشداری دەدات لە کاری فێڵبازی دارایی که لەلایەن هەندێك لایەن و رێكخراو دەكرێـت و ئاشكراشی دەكات: "هاووڵاتییان بڕە پارەیەکی زۆریان به‌و جۆره فێڵانه له‌ده‌ست ده‌رده‌هێندرێت.
بانکی ناوەندی عێراق، بڵاویكردەوە: هۆشداری بانکی ناوەندی عێراق سه‌باره‌ت به دیارده‌یکی ساختەکاری دەخەینە ڕوو کە زۆرێک لە هاووڵاتیان سکاڵای لێدەکەن ، کە له‌لایەن لایه‌نێکی نەناسراو و نادیار ڕێکخراوە و بانگەشەی ناردنی هاوکاری ده‌که‌ن لە ڕێکخراوە مرۆییەکانی دەرەوەی عێراق.
ئاماژە بەوەش دراوە: " ئە‌و كەس و رێكخراوانە داوا لەو کەسانە دەکه‌ن کە پەیوەندییان پێوە دەکرێت که ئەکاونتێک ژماره حسابیک لە بانکی ناوەندی عێراقی یان یەکێک لە بانکە عێراقییەکان یان لە ڕێگەی ئەژمێری جزدانەوە لە ڕێگەی مۆبایلەوە بکەنەوە، لەگەڵ پێدانی بڕە پارەیەک لە ژێر ناوی (کرێی حه‌واڵه ) بۆ ئە‌و کۆمه‌ک و هاوکارییه، پاشان ئاگادار دەکرێنەوە گوایه ڕێکارەکان لە بانکی ناوەندی عێراقی درێژه ده‌کێشێت، یان گواستنەوە و حه‌واڵه‌که ڕاگیراوە، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکەین مامەڵە لەگەڵ ئە‌و جۆرە کارانە نەکەن.
بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە: "ئە‌و هاووڵاتییانەی ئەم جۆرە مامەڵانە دەكەن ڕووبەڕووی ده‌ستبڕین و ته‌ڵه‌که بازی ده‌بنه‌وه‌و و بڕە پارەیەکی زۆریان به‌و جۆره فێڵانه له‌ده‌ست ده‌رده‌هێنرێت.
وەڵام بدەوه