Kurdistan Press - نڕخی نەوت بەرزبووەوە نڕخی نەوت بەرزبووەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نڕخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکان بەڕێژەی 2% بەرزبووەوە. هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوایین ساتەکان بۆ رێککەوتنی نێوان کۆماری و دیموکراتەکان دەگەڕێتەوە لەسەر پرسی قەرزەکانی ئەمریکا. نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بۆ 1947 دۆلار دابەزیوە.

نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 85 سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە 76 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها هەر بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 1 دۆلار و 64 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

دوای ئەوەی یاسای بەرزکردنەوەی ئاستی قەرزەکان و کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانەوە پەسەندکرا، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە واژۆ لەسەر یاساکە دەکات و دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

جگە لە بابەتی قەرزەکانی ئەمریکا، ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا هەندێک هیوای دروستکردووە کە رەنگە بانکی ناوەندیی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەی ئەم مانگەیدا رێژەی سوودی بانکی بەرزنەکاتەوە. 

هەرچەندە لە مانگی پێنجی ئەمساڵدا 339 هەزار هەلی کاری نوێ رەخساوە، بەڵام رێژەی بێکاری بەرزبووەتەوە بۆ 3.7٪، هەروەها کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی رێخکراوی ئۆپێک پڵەس کاریگەری لەسەر نرخی نەوت لە رۆژی هەینی داناوە.

3 سەرچاوەی نزیک لە هاوپەیمانیی ئۆپێک پڵەس رایانگەیاندووە کە ئەگەری هەیە لە کۆبوونەوەی سبەینێدا بەرهەمهێنەرانی نەوت بڕیای لەسەر کەمکردنەوەی رۆژانە 1 ملیۆن بەرمیل نەوتی زیاتر بدەن.

لە مانگی 4 دا بەرهەمهێنەرانی نەوتی ئۆپێک پڵەس بڕیاریاندا 1.16 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕدا کەمتر بخەنەڕوو.

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ دابەزی بۆ 1947 دۆلار

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی دیکە لەدوای بڵاوبوونەوەی داتاکانی بازاڕی کاری ئەمریکا نرخی زێڕی بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزاند.

نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە رۆژی هەینیدا دوای بڵاوبوونەوەی ئامارەکانی پەیوەست بە بازاڕی کاری ئەمریکا لە 1984 دۆلارەوە دابەزی بۆ 1947 دۆلار.

وەزارەتی کاری ئەمریکا رۆژی هەینی رایگەیاند، 339 هەزار هەلی کاری نوێ لە ئەمریکا رەخساوە کە زیاتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان، بەڵام رێژەی بێکاری لەو مانگەدا بەرزبووەتەوە بۆ 3.7%.

ئامارەکانی بازاڕی کاری ئەمریکا بەهای سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا و هەروەها دۆلاری ئەمریکیی بەرزکردەوە و ئەوەش بووە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ.

بەپێی شرۆڤەکاران، داتاکانی بازاڕی کاری ئەمریکا پەیوەست بە مانگی پێنج تێکەڵاوییان پێوە دیارە. ژمارەی هەلی کاری نوێ زیادیکردووە، بەڵام رێژەی بێکاریش هەر بەرزبووەتەوە، لەبەر ئەوەش بازرگانان پێیانوایە ئەگەری هەیە لە کۆبوونەوەی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، سوودی بانکی بەرز نەکرێتەوە و دابەزینی نرخی زێڕ سنووردار ببێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه