Kurdistan Press - لەبارەی پاشکەوتەوە زانیاری نوێ ئاشکراکرا لەبارەی پاشکەوتەوە زانیاری نوێ ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی پاشکەوتەوە زانیاری نوێ ئاشکراکرا

جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا چەند زانیارییەك سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و گفتوگۆكانی نێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو حكوومەتی هەرێم و عێراق.

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا راگەیاند: "لە هەموو گفتوگۆکانمان لەگەڵ حکومەتی عێراق، داوای ئێمە ئەوە بووە پاشەکەوتی مووچە هەمووی بەسەریەکەوە بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە، نەک بکرێتە ساڵانە و رێژەی بۆ دیاری بکرێت، بەداخەوە هەندێک لایەن و گرووپ بەشێوەیەکی تر باسی ئەو بابەتە دەکەن و بۆ موزایەدە و بەلاڕێدا بردنی رای گشتی بەکاری دێنن

گوتیشی: "ئەو گۆڕانکارییەی کە لە لیژنەی دارایی لە پشکی هەرێمی کوردستان کراوە، پێچەوانەی دەستوورە، لە هەمانکاتدا پێچەوانەی ئەو رێککەوتنەیە کە لەنێوان هەردوولادا کراوە.

جووتیار عادل ئاماژەی بە ئەوەش دا: "ئێمە جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ دەکەینەوە، دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەردوولا، لەو بڕوایەداین ببێتە هەوێن و بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی لەنێوان هەردوولادا هەن، هاوکات دەبێتە بنەمایەک بۆ یاسای بودجەی عێراق، کە بەداخەوە ئەو گۆڕانکاریانەی کراون پێچەوانەی ئەو رێککەوتنەن کە کراوە، دەبێ لە بودجەدا ئیستحقاقات و مافی هەردوولا لە بودجەدا دیاری بکرێت بەپێی دەستوور، ناوەرۆکی رێککەوتنەکەش باسکردنە لە ئەرک و پابەندییەکان و مافەکانی هەردوولامان.

جەختیشی كردەوە: "ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان سوورین لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە و ئەو پرەنسیپانە دەکەینەوە کە حکومەتی عێراقی لەسەر پێکهێنرا،محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەوەدایە کە رێککەوتنەکە وەکوخۆی جێبەجێ بکرێت، ویستێکی باشی هەیە چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان.

سەبارەت بە پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەران، گوتەبێژی حكوومەت گوتی: "بابەتی قەرەبووکردنەوەی ئەو هەموو مووچەی کە پێشتر حکومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی نەناردووە و بودجەی بڕیوە، لە ماددەی 13ی پڕۆژەیاسای بودجە هەیە باسی قەرەبووکردنەوەی هەموو ئەو ئیستحقاقانە دەکات کە لەسەر حکومەتی عێراقە، بەشێکی پاشەکەوتی مووچەیە و داوای ئێمە ئەوە بووە هەمووی بەسەریەکەوە بۆ فەرمانبەران بگەڕێندرێتەوە، نەک بکرێتە ساڵانە و رێژەی بۆ دیاری بکرێت، بەداخەوە بەشێوەیەکی تر باسی ئەو بابەتە دەکرێت، شاندی حکومەتی هەرێم لە بەغدا بەردەوام لە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەو مافە بۆ فەرمانبەران بگێڕدرێتەوە، بەداخەوە ئەو بابەتە بۆ هەندێک موزایەدەی سیاسی و بەلاڕێدابردنی رای گشتی بەکاردەهێنرێت

گوتیشی: "وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام گوتومانە کە دەبێ پاشەکەوتی مووچە بۆ فەرمانبەران بگێردرێتەوە، کە ئەمە مافێکی رەوای خۆیانە، لە هەموو دانیشتن و گفتوگۆمان لەگەڵ حکومەتی عێراق، داوامان کردووە جگە لە پاشەکەوتی مووچە خۆران، خەڵکی دیکەی زیانلێکەوتووی هەرێمی کوردستان قەرەبوو بکرێنەوە، کە بەهۆی رژێمی پێشووی عێراق زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه