Kurdistan Press - زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

زێر بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

بەهای زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و زێڕینگەرێكیش ئاشكرای دەكات، دوو ئەگەر لەبەردەم بەهای زێڕدایە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەریی ئازوورا لە هەولێر، ڕاگەیاند: "هۆكاری دابەزینی زێڕ دوو خاڵە، یەكیان بەرزیی هێزی دۆلارە، ئەوەی دیكەشیان كێشەی نێوان كۆماری و دیموكراتەكانی ئەمریكایە لەسەر سەقفی قەرزەكان.

نرخی هەر ئۆسنێک زێڕ هەزار و 954 دۆلارە، لە كاتێكدا لە ماوەكانی كەمی ڕابردوودا نزیكی دوو هەزار دۆلار بوو.

ئاماژەی بەوەش دا: ئەگەر ئەو كێشەیە چارەسەر نەكرێت ئەوە بەهای زێڕ زۆر بەرز دەبێتەوە، ئەگەریش چارەسەر بكرێت ئەوە زۆر دادەبەزێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای زێڕی عەیار 21 بە 420 هەزار دینارە و ڕۆژی 22ی 5 هەر مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینار بوو.

ئەمڕۆ بەهای زێڕ بەم شێوەیە:

مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=475,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=435,000

مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=420,000

مسقاڵێک زێڕعەیار 18=355,000

دانا وەرتی ئەوەشی خستە ڕوو: جۆ بایدن ئاماژەی بەوە داوە گەشبینن لەسەر كێشەی سەفقی قەرزەكان دەگەنە ئەنجامێكی باش، ئەوەش كاریگەریی لەسەر بەهای زێڕ كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد: یەكێكی دیكەش لە هۆكارەكای دابەزینی زێڕ لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان بۆ دابەزینی بەهای دۆلارە.

جەختیشی كردەوە : "تەنیا لەو مانگەدا بۆ هەر مسقاڵێك زێڕ 25 بۆ 35 هەزار دینار دابەزیوە.

ئازاد عومەر، گوتەبێژی زێڕینگەرانی سلێمانی ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت تاوەكوو مانگی تەمووزی ئەمساڵ نرخەکان لەم نێوەندەدا بمێنێنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا