Kurdistan Press - روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی بەرزبونەوەی دۆلار روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی بەرزبونەوەی دۆلار | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

روونکردنەوەیەکی گرنگ لەبارەی بەرزبونەوەی دۆلار

عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی ، بە ئاژاسنی پهەواڵی عێراقی رایگەیاند، بانکی ناوەندی رۆژانە چاودێری نرخی دۆلار دەکات بۆوەستانەوە بەرامبەر هەر پرسێک کە پەیوەندی بەنرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار یاخود کاریگەری لەسەر هەیە، دەشڵێت: “لە سەکۆی ئەلیکترۆنی دۆلاربۆ هەمووان بەردەستە.”

پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەداوە، لەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ بەهای دۆلارو ئێستا بەبازاڕەکاندا دەڕۆنەوەبۆ ئاشکراکردنی ئەو گیروگرفتانەی بوونی هەیە لە پێناو نزمکردنەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخی فەرمی خۆی.

ئەوەیخستەڕوو، بانکی ناوەندی هەموو داواکارییەکانی کڕین و پێویستی دراوی هاوڵاتیان دابیندەکات و ئەگەر دۆلاریش بەنرخی جیاوازلەنرخی فەرمی هەبێت ئەوا بۆ کردەوەی نایاساییە.

عەلى عەلاق باسیلەوەشکرد، ئەوەی دەچێت دۆلار لە بازاڕی رەش دەکڕێت بەنرخی زیاتر لە نرخی فەرمی خۆی، لەکاتێکدا لەرێگەی سەکۆیئەلکترۆنییەوە بەردەستە، ئەگەری هەیە گیروگرفت لەمامەڵەکانیدا هەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەی دوو هەفتەیە بەهای دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە بەشێوەیەک لەچەند رۆژی رابردوو نرخەکەی گەیشتە١٤٨ هەزار دینارو هۆکارەکەشی دەگەرێتەوە بۆ زۆری خواست و سنووردارکردنی کریدیت کارت.

بەگوێرەى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، ئێستا نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرامبەر ١٤٦ هەزار و ٥٥٠ دینارە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه