Kurdistan Press - بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستە بازاڕەوە بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستە بازاڕەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی دۆلارێکی زۆری خستە بازاڕەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 233 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە، کە نزیکەی 8 ملیۆن دۆلاری لە دوێنێ کەمتر فرۆشتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ی ئاداری 2023)، بانکی ناوەندی عێراق 233 ملیۆن و 350 هەزارو 955 دۆلاری خستە بازاڕ، بەراورد بە دوێنێ کەمتری فرۆشتووە.

194 ملیۆن و 550 هەزارو 955 دۆلاری بەشێوەی ‌حەواڵە فرۆشتووە، هەروەها 38 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش فرۆشتووە.

رۆژی چوارشەممە، 15 ئاداری 2023، بانکی ناوەندی عێراق بڕی 241 ملیۆن ، 908 هەزارو 940 دۆلاری خستبووە بازاڕ.

هاوکات عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە حەوتەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، بانکی ناوەندی دەتوانێت هەستێت بە خستنەڕووی دۆلار لەسەر ئاستێک کە لە ئاستی داواکارییەکاندا بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه