Kurdistan Press - بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بڕیارێکی نوێ لە بانکی ناوەندییەوە

بانكی ڕافیدەین ڕایدەگەیەنێت، فرۆشتنی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی گەشت دەكەن لە 7 هەزار دۆلارەوە بۆ 3 هەزار دۆلار كەمدەكرێتەوە و بانكی ڕەشیدیش ئاشكرای دەكات، كە لقی نوێ‌ دەكەنەوە بۆ ئاسانكاری لە فرۆشتنی دۆلار بە خوێندكاران و گەشتیاران و بەساڵاچووان و ئەوانەی نەخۆشن.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”بانكی ڕافیدەین، لە سبەینێ‌ چوار شەممەوە دانانی میكانیزمێكی نوێ‌ ڕادەگەیەنێت بۆ فرۆشتنی دۆلار بەو هاووڵاتیانەی لەڕێی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە گەشت دەكەن”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “3000 دۆلار وەك زۆرترین بڕە دۆلارە بۆ فرۆشتن بە هاووڵاتیان لە فڕۆكەخانە دانراوە لە بری 7000 دۆلار، كە بە نرخی فەرمی بانكی ناوەندی عیراقی بە 1320 دینار دەدرێتە هاووڵاتیان”.

بانكی ڕافیدەین دەڵێت: “ڕادەستكردنی دیناری عیراقی لەڕێی لقە پەیوەنیدارەكان و بەپێی ڕێنماییەكانی پێشوو دەبێت، كە ڕاگەیەندرابوو.

لای خۆشیەوە، بانكی ڕەشید لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوو لقی خۆی ڕاسپاردووە، کە دەست بە فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بکەن بە نرخی فەرمی، بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، جگە لەو لقانەی پێشتر کراونەتەوە”.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه