Kurdistan Press - بانکی ناوەندی گرنگترین ھەنگاوی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار.سڵاو بانکی ناوەندی گرنگترین ھەنگاوی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار.سڵاو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بانکی ناوەندی گرنگترین ھەنگاوی گرتەبەر بۆ دابەزاندنی نڕخی دۆلار.سڵاو

بانکى ناوەندیى عێراق دوو کۆمپانیاى جیهانى لە عێراق کە تایبەتن بە حەواڵەکردنى دراو، ناچار دەکات بە 1320 دینار مامەڵە بە دۆلارەوە بکەن. 

ئەو بڕیارەى بانکى ناوەندیی عێراق لە رێگەى نووسراوێکى فەرمى بووە کە رۆژی چوارشەممە، 1ـی ئادارى 2023، ئاراستەى بریکارە سەرەکییەکانى هەردوو کۆمپانیاى ویستەریوونیەن و مونى گرامى لە عێراق کردووە.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە بڕیاردراوە بەوەى بریکارانى ئەو دوو کۆمپانیایە پەیوەستبن بە نرخى فەرمیى 1320 دینار بەرامبەر بە دۆلارێک بۆ سوودمەندى کۆتایی حەواڵەى دەرەکى و نێوخۆیی.

بانکى ناوەندى ئاماژەى بەوەشداوە کە داواکارییەکانى ئەو بریکارانە لەبارەى حەواڵە لە رێگەى ئەو دوو کۆمپانیایەوە بەگوێرەى رێنماییەکانى حەواڵەى دەرەکیى ساڵى 2023 وەردەگیرێن.

ویستەریوونیەن و مونگى گرام دوو کۆمپانیاى جیهانیى تایبەتن بە حەواڵەى خێراى دراو کە لە عێراق نووسینگەیان هەیە.

ئەو هەنگاوەى بانکى ناوەندیی عێراق بەشێکە لە هەوڵەکانى بۆ بەرزکردنەوەى بەهاى دینارى عێراقى بەرامبەر بە دۆلار لە رێگەى مامەڵە بانکییەکانەوە.

بەهاى فەرمیى دۆلار لە بانکى ناوەندى بۆ حەواڵەى دەرەکى و فرشتنى نەختینەیی 1310 دینارە بەرامبەر بە یەک دۆلار. 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه