Kurdistan Press - سەد دۆلار بە 132 ھەزار دینار بە ھاوڵاتیان دەفرۆشرێت. سەد دۆلار بە 132 ھەزار دینار بە ھاوڵاتیان دەفرۆشرێت. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەد دۆلار بە 132 ھەزار دینار بە ھاوڵاتیان دەفرۆشرێت.

بانكی پیشەسازی ئەمڕۆ یەكشەممە، فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار-ی بە هاووڵاتیان بۆ گەشتكردن ڕایگەیاند.

میدیای بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە ، بانكەكە دەستیكردووە بە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان بۆ مەبەستی گەشتكردن لە هەموو لق و ئۆفیسەكانی لە بەغدا و پارێزگاكان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، فرۆشتنەكە لە ڕێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی (ماستەركارد) دەبێت كە بە تایبەتی لەلایەن بانكەوە دەرچووە و بۆ هەر كەسێك لە مانگێكدا 10هەزار دۆلاری ئەمریكی پێدەدرێت. 

بانكە روونیشیكردۆتەوە  كە فرۆشتنەكە بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی دەبێت كە لەلایەن ناوەندی عێراق پەسەندكراوە .

وێرای ئەوەی پێشتر بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاندبوو كە یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1320 دیناری عێراقی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییە نابانكییەكانەوە دەفرۆشرێت، بەڵام ھێشتا لە بازاڕەكاندا، نرخی یەك دۆلاری ئەمریكی بە 1553 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا