Kurdistan Press - لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی تر درا. لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی تر درا. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی دۆلارەوە بڕیارێکی تر درا.

پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرای کرد،ئەمڕۆ شەممە هێڵی ئاسمانیی عێراق بڕیاری دا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فڕۆكە لە دۆلارەوە بكرێتە دینار.

کاروان یاروەیس،ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق  ڕاگەیاند: دوای ئەوی ماوەیەک پێش ئێستا نووسراومان ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی هێڵی ئاسمانیی عێراق كرد و داوامان کرد نرخی فرۆشتنی بلیت بكرێتە ئەو نرخەی كە لە بانکی ناوەندیی عێراق هەیە و کاتی گەشتەکان و خزمەتگوزارییەکانیان رێكبخرێتەوە،ئەمڕۆ وەڵامیان داینەوە."

گوتیشی: "ئەمڕۆ لەمیانی گفتوگۆماندا لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هێڵی ئاسمانیی عێراق، پێی راگەیاندین کە لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فڕۆكە بە دیناری عێراقی دەبێت و بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن کە بانکی ناوەندیی عێراق دیاری کردووە کە 132 هەزار دیناره‌ و بڕیارەکەش بلیتی هەموو گەشتەکانی هێڵی ئاسمانیی عێراق دەگرێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه