بانکی ناوەندیی عێراق پاکێجی دووەهمی ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی دراوی بیانی بەتایبەت دۆلاری ڕاگهیاند و بڕیاری دا، ئامرازی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلاری کاش زیاد دەکرێت، کە بەشدار بێت لە فراوانکردنی بنکەی فرۆشتن بۆ هاووڵاتییان بۆ ئاسانکاری لە پێدانی کاش بۆ ڕاپهڕاندنی کارهکانیان بە دۆلاری ئەمریکی.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی بانکی ناوەندی، پاش پاکێجی یەکەمی ئاسانکارییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ سەقامگیرکردنی نرخی ئاڵوگۆڕکردنی دراو، پاکێجی دووەمیش خرایە ڕوو.
پاکێجی دووەمی ئاسانکارییەکان ئەمانەی خوارەوە لەخۆ دەگرێت:
یهکهم) دهست دهکڕێت به ڕێکخستنی پارەدارکردنی بازرگانیی دەرەکی لەگهڵ وڵاتی چین ڕاستەوخۆ بە دراوی یوانی چینی لە ڕێگەی دوو بژاردە:
أ) بژاردەی یەکەم: بەهێزکردن و پاڵپشتیی دهستمایه (باڵانس)ی بانکە عێراقییەکان کە ژمارهی بانۆیان لەگەڵ بانکە چینییەکان هەیە به دراوی یوانی چینی.
ب) بژاردەی دووەم: بەهێزکردن و پاڵپشتیی دهستمایه (باڵانس)ی بانکە عێراقییەکان لە ڕێگەی ژمێریاریی بانکی ناوەندیی عێراق بۆ سوودمەندبوانی کۆتایی به دراوی یوانی چینی لە ڕێگەی ژمێریاریی مان که لەگەڵ بانکی جی بی مۆرگان و بانکی گەشەپێدانی سەنگافۆرە ههمانه.
دووەم) دهست دهکرێت به پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ حهواڵه و گواستنەوەی دارایی بۆ ئەمریکا و ئەورووپا بە هەمان میکانیزم.
سێیهم) دەبێت بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ داواکردنی ئەو حهواڵه و گواستنەوە دەرەکییانەی کە پێشتر باسمان کرد، تەنها لیستی بازرگانی (فاتووره)، یان سەرەتاییەکان (أوليات) بەڵگەنامەی کرێدتی، بە مەرجێک کڕیار دواتر بەڵگەی چوونە ژوورەوەی کاڵاکانی پێشکەش بە بانکهکهی بکات.
چوارهم) ڕێنوێنیی وردتر دەردەچێت بۆ ئەوانهی که لە سەرەوە باس كراون.
پێنجهم) ڕێکخستنی یەکلاکردنەوەی دارایی بۆ بریکارەکانی کۆمپانیاکانی گواستنەوە و حهواڵهی دراو (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی پلە A لە ڕێگەی یهکێک له بانکه عێراقییهکان بە یەک ژماره حسابی یەکلاکردنەوە بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان.
شهشهم) هاووڵاتییان دەتوانن ئەو بڕە پارانەی کە ڕێگەیان پێ دراوە، بگوازرێتهوه و حهوڵهی بکهن (7500) دۆلار بهرزترین ئاستی حەواڵەکردنی دۆلاره لە مانگێکدا لە ڕێگەی بریکاری کۆمپانیاکانی گواستنەوه و حهواڵهی دراو (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) بە نرخی فەرمیی (1320) دینار/ به دۆلارێک حهواڵهی بکهن، بانکی ناوەندی لە ڕێگەی دوودهریی (نافذة) کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی پاڵپشتی و بههێزکردنی ئهژماری ئەو بریکارانەی کۆمپانیاکانی (وێستەرن یونیون و مۆنی گرام) .
حهوتەم) خشتەیەک بڵاو دەکرێتەوە کە ناوی بریکارە ڕێگەپێدراوەکان و شوێنەکانیان لەخۆ دەگرێت، هاوکات ئەو هاووڵاتییانەی که دەیانەوێت بڕەپارەی کەسێ بۆ بەکارهێنانی جۆراوجۆر (وەک خهرجیی ڕۆژانهی خێزان، یان بەکارهێنانی بۆ بازرگانیی سادهی ڕۆژانه)، دەتوانن ڕاستەوخۆ بچنە لای ئهو بریکارانە، یان بانکەکانیان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو، یان هەر لایەنێکی تر کە مۆڵەتی بانکی ناوەندیی ههبێت، یان دواتر مۆڵەتی پێ بدرێت، بۆ گواستنەوە و حهواڵه بە نرخی فهرمیی ئاڵوگۆڕی دینار به دۆلار (1320) دینار بۆ ههر یهک دۆلارێک.
ههشتهم) بەکارهێنانی ئامرازی نوێ بۆ فرۆشتنی دۆلاری کاش زیاد دەکرێت، کە بەشدار بێت لە فراوانکردنی بنکەی فرۆشتن بۆ هاووڵاتییان بۆ ئاسانکاری لە پێدانی کاش بۆ ڕاپهڕاندنی ئیش و کارهکانیان بە دۆلاری ئەمریکی، بە مهرجێک پێچەوانەی فەرمانەکانی ئێمە و ئەو ڕێنماییانە نەبێت کە پێشتر لەلایەن حکوومەتەوە لە ساڵی 2019 دەرچووە لهم بوارهدا.
نۆیهم) ڕێگەدان بە بانکە حکوومی و ئەهلییەکان و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە ههردوو پۆلینی A و B بۆ فراوانکردنی فرۆشگاکانی فرۆشتنی دۆلاری کاش لە هەریەکێک لە لقەکانیاندا، بە مەرجێک کاری فرۆشتنهکه تەنها لە ڕێگەی پلاتفۆرمی FITR ئەنجام بدرێت، لە هەمان کاتدا پێویسته ئاگادارمان بکهنهوه لە پێویستیی زیادکردن و هەمەچەشنکردن و دابهشکردن و فراوانکردنی سنووری جوگرافیای فرۆشگایهکانی کاش.
وەڵام بدەوه