بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دوای بڵاوبوونەوەی راگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی دابەزینی نوێی لە گرووپەکانی تایبەت بە بۆرسەی شارەکان تۆمار کرد.
ئێستا لە گرووپەکانی تایبەت بە راگەیاندنی بەهای دراو، ١٠٠ دۆلار بۆ ١٥٠ هەزار دابەزیوە لە کاتێکدا پێش داخستنی بازار بە ١٥٢ هەزار بوو.
پێشبینی دەکرێت سبەی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکاندا بەهای دۆلار بە دابەزین دەست پێ بکات.
ئەمشەو بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا جەختی لە راگەیاندنی خولی دووەمی ئاسانکارییەکانی تایبەت بە گەیاندنی دۆلار بە دەست هاووڵاتیان راگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە بەهای دۆلار جێگیر دەکەن.
وەڵام بدەوه